نووسەر و رووناکبیری کورد مامۆستا عەبدلکریم شێخانی كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر
نووسەر و رووناکبیری دیاری کورد عەبدولکەریم شێخانی کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە 12/8/2023، نووسەر و رووناکبیرعەبدولکەریم شێخانی، لە هەولێر کۆچی دوایی کرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت.
عەبدولکەریم شێخانی، ساڵی 1933 لە کۆیە لە دایکبووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە، ساڵی 1952 – 1953 بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر، ساڵی 1953 – 1954 بۆ تەواو کردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا، یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی گەرمیان بووە، ساڵی 1962 لە هەولێر گیراوە و نزیکەی دوو ساڵ لە بەندیخانە بووە.
لە دوای رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، عەبدولکەریم شێخانی بەشداریەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی قوتابخانەی ناوەندیی و ئامادەییەکاندا کردووە، نووسینی هەمە جۆری لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، وەک چیرۆک و بابەتی (زمان – سیاسی – کۆمەڵایەتی – رۆشنبیری).
سەرچاوە: کوردیپێدیا