رووسیا بەکارهێنانی ئایفۆن لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات

K24 - هەولێر

ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسی بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی پەرەپێدانی ئەلیکترۆنی وڵاتەکە، سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە دەوڵەتی ئاگادارکردووەتەوە لە راییکردنی ئەرکەکانیان ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد بەکارنەهێنن.

ئەو ئاژانسە رووسیە بڵاویکردووەتەوە، وەزیری گەشەپێدانی ئەلیکترۆنی وڵاتەکە لە کۆنفڕانسێکی تایبەتدا رایگەیاندووە، سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەتیان ئاگادار کردووەتەوە، کە بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەرکە حکومییەکانیان بەکارنەهێنن. بەڵام ئاساییە بۆ خۆیان و بە ئامانجی کاری رۆژانەیان بەکاری بهێنن.

ئەو بڕیارەی پەرەپێدانی ئەلیکترۆنی رووسیا دوای ئەوە دێت بەر لە دوو مانگ رایگەیاندبوو، چەندین هەزار ئامێری ئەپڵ لەلایەن ئەمەریکاوە هاککراون.