به فهرمی ئادریانۆ كۆریا پهیوهندی خولی توركیاوه دهكات
یانەی بێشکتاشی تورکی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە ئادریانۆی بەرگریکاری بڕازیلی یانەی بارسێلۆنای بۆ ماوەی 3 وەرز بردە ریزەکانی و دواتر دەگاتە ئیستەنبۆڵ بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.
ئادریانۆ بەرامبەر نزیکەی ملیۆنێک یۆرۆ گرێبەستەکەی واژوو کردووە و ساڵانە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت و وەرزی رابردوو لە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشت و لەلایەن لویز ئێنریکییەوە کەمتر متمانەی پێدەکرا.
ئادریانۆی 31 ساڵ، له هاوینی 2010 له یانهی سێڤییاوه پهیوهندی به بارسێلۆناوه كرد، لهگهڵ یانهی بارسێلۆنا 4 جار بووە پاڵەوانی لالیگا و دوو جاریش بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.