بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ویلایەتی هاوای نزیکەی 90 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی دوورگەی ماوی لە هاوایی، لانیکەم 89 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە بەهۆیەوە رەخنەیەکی توند لە دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە گیرا.

حاکمی ویلایەتی هاوایی رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی رۆژی شەممە، لە دوورگەی ماوی کە دوورگەیەکی گەشتیارییە لە ویلایەتی هاوای، 89 کەس گیانیان لەدەستداوە.

جۆش گرین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە هاوای بە رۆژنامەنووسانی گوت: "89 حاڵەتی گیانلەدەستدان ژماردراوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی مردووەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. دەمانەوێت خەڵک ئامادەبن بۆ ئەمە".

دەزگای فیدراڵی بەرپرس لە وەڵامدانەوەی کارەساتە سروشتییەکان رایگەیاندووە، نزیکەی دوو هەزار و 207 باڵەخانە کە زۆربەیان شوێنی نیشتەجێبوون بوون، وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.

دەسەڵاتدارانی هاوایی ئاشکرایان کرد، کە لێکۆڵینەوەیان بۆ بارودۆخی وەڵامدانەوەی ئاگرەکان کردۆتەوە، دان بەوەدا دەنێن کە بەرپرسان مەترسیەکەیان بە کەم سەیرکردووە، لەکاتێکدا دانیشتووان رایانگەیاندووە کە هیچ هۆشدارییەکیان پێنەگەیشتووە.