عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی شاری شیراز ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مەزارگەی شا چێراغ لە شاری شیرازی باشووری ئێران ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مەزارگەی شا چێراغ لە شاری شیرازی باشووری ئێران ده‌كات، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف راشیگه‌یاند، عێراق وه‌ك هه‌میشه ره‌تی تیرۆر به‌هه‌موو شێوازه‌كانی ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌ته‌وه، پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر ده‌كاته‌وه.
سه‌حاف له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاوخه‌می عێراقی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئێران نیشانداوه، پرسه و سه‌رخۆشیشی راگه‌یاند و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواست.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئه‌نجامی هێرشكردنه سەر مەزارگەیەکی ئایینی لە شاری شیرازی باشووری ئێران، لانیکەم چوار کەس کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون، هەروەها یەکێک لە هێرشبەرەکان دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە نەگرتووەتە ئەستۆ.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە هێرشێکدا بۆ سەر هەمان مەزارگە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی 15 کەس.