سه‌در چوار كه‌سایه‌تی ئايينی ره‌وته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه
K24 - هەولێر:
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی په‌یڕه‌وانی ره‌وته‌كه كراوه، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌در دوورخستنه‌وه‌ی 4 كه‌سایه‌تی ئایینی دیاری له ره‌وته‌كه راگه‌یاند و داواشی لێ‌كردن، تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خودا و رێگه‌ی راست.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌سه‌ر راسپراده‌ی راسته‌وخۆی موسته‌دا سه‌در، نووسینگه‌كه‌یان خۆی له‌م چوار كه‌سایه‌تییانه بێبه‌ری ده‌كات و له‌مه‌ودوا ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به دامه‌زراوه‌كانی ره‌وته‌كه‌وه نه‌ماوه و سه‌رجه‌م چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیان سڕكراون.
له به‌شێكی نووسراوه‌كه‌دا روو له‌و چوار كه‌سایه‌تیه جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ده‌ست له بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌كان و ئاراسته چه‌واشه‌كارییه‌كانیان هه‌ڵگرن و بگه‌رێنه‌وه بۆ خودا و رێگه‌ی راست و ئایینه‌كه‌یان.
نووسراوه‌كه ناوی ئه‌و چوار كه‌سایه‌تییه‌شی ئاشكرا كردووه، كه بریتین له: فازڵ مووسه‌وی، شێخ ئیبراهیم عه‌مشاوی، شێخ رافد عه‌توانی و شێخ عه‌لی خه‌رسانی.
رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه ره‌وتی سه‌در له دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه.