موعین كازمی بۆ كوردستان24: بانكی ناوه‌ندی چه‌ند رێككارێكی بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار گرتووه‌ته‌به‌ر
K24 - به‌غدا:
موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ كوردستان24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، بانكی ناوه‌ندی چه‌ند رێككارێكی بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار گرتووه‌ته به‌ر.
كازمی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئاسانكاری بۆ كاروباری ئه‌و بازرگانانه بكرێت، كه پێویستییان به دۆلاره، ده‌كرێت بازاڕی دۆلار سه‌قامگیر بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی گوتیشی: "بیرۆكه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج له‌ناوخۆی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه، كه پێویست نه‌كات بازرگانان په‌نا بۆ فه‌رمانگه‌كانی باج بكه‌ن، به‌مه به ئاسانی ده‌ستیان به نه‌ختینه ده‌گات".
ناوبراو ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا ده‌كرێت بازاڕی دۆلار سه‌قامگیر بێت، كه ئاسانكاری بۆ كاروباری ئه‌و بازرگانانه بكرێت، كه پێویستییان به دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستیان به نه‌ختینه بگات و ده‌ستیان به حه‌واڵه‌كان بگات، ئه‌وكاتیش هیچ پێویستییه‌كیان به چوونه ناو بازاڕی ره‌ش نابێت، به‌مه‌ش نرخی دۆلار له بازاڕی ره‌ش به‌رزده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكی ناوه‌ندی چه‌ند رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره‌كان ئاسان بكات، ته‌نانه‌ت له بابه‌تی باجیش، كه به‌سه‌ر هاورده‌كردندا سه‌پێندراوه، له‌و پێناوه‌شدا بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج له‌ناو بانكی ناوه‌ندی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی باج بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بازرگانان هان ده‌دات گه‌یشتن به نه‌ختینه".
دووپاتیشیكرده‌وه، رێككاری ساده و ورد گیراونه‌ته به‌ر بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن، كه بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 3 هه‌زار دۆلاره، به‌م رێككارانه‌ش خواست له‌سه‌ر بازاڕی ره‌ش كه‌مده‌بێته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت هێدی هێدی نرخی دۆلار دابه‌زێنرێت".
پێشتریش بانكی ناوەندی عێراق رایگه‌یاندبوو، بڕیاری نوێ هەیە كە هەفتەی داهاتوو دەردەچێت، پێدەچێت كاریگه‌ری لەسه‌ر دابەزاندنی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ردیناری عێراقی هه‌بێت.