کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 10 تا 20 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە،

سبەی چوار شەممە 16/ 8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43

سلێمانی: 42

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 45

زاخۆ : 44

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان : 49

نزیکەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە، لە هەندێک شار و ناوچە پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرزبووە. بەپێی پشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرما بە چەند پلەیەک دادەبەزێت.