چەند رێنماییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێندنى (دبلـۆمى باڵاى یـەک سـاڵەى ئەکـادیمى، دبلـۆمى بـاڵاى دوو سـاڵەى پزیشـکى، مـاستەر و، دکـتۆرا) بـڵاوکردەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە واژۆی د. ئارام محەممەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم رێنماییانەى خوارەوەى بڵاوکردەوە:

-رێنمایى ژمارە (4)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى.

-ڕێنمایى ژمارە (5)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیى (کلینیکى) لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان و دەرمانسازى.

-ڕێنمایى ژمارە (6)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر.

-ڕێنمایى ژمارە (7)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.