ئۆفیسی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری پێنج رۆژ درێژکرایەوە

K24 - كهركووك:
عەلی عەباس، گوتەبێژی ئۆفیسی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە بڕیاری ئۆفیسی سەرەکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، وادەی تۆماری بایۆمەتری پێنج رۆژ درێژکراوەتەوە، کە لەسبەینێوە دەستپێدەکات و رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەش دەوامی فەرمییە.
گوتیشی: "کاتی دەوامی سەرجەم ئۆفیسەکان زیادکراوە، لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر 8:00ـی شەو".
گوتەبێژی ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گوتیشی: "داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین، تاکو ئێستا کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردووەتەوە، سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن، چونکە ئەمە کۆتا وادەی درێژکردنەوەیە".
لە کەرکووک رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری گەیشتۆتە لەسەدا 78.
ئهمڕۆ (سێشهممه 15ـی ئابی 2023) كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق له نووسراوێكدا رایگهیاندووه، بڕیار دراوه به درێژكردنهوهی ماوهی نوێكردنهوهی بایۆمهتری بۆ ماوهی پێنج رۆژی دیكه، واته له رۆژی 16ـی ئاب دهستپێدهكات و رۆژی 20ـی ئابی 2023، كۆتایی بهو درێژكردنهوهیه دێت.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی تهممووز دهست به تۆماركردنی هاوپهیمانێتی، حزب و كاندیدهكان دهكهن.
