ئێرڤن هیکس: هەمیشە خۆم بە دۆستێکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستان دەزانم
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، رێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ ئێرڤن هيكس جوونيه‌ر، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا ساز كرد، لە میانەی رێورەسمەکەدا ئێرڤن هيكس، ئاماژەی بەودا کە خۆی بە دۆستێکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستان دەزانێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ـی ئابی 2023) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، له رێوڕه‌سمێکدا مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى رۆڵ و ماوه‌ى ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكى ديوان له وته‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به كار و هه‌وڵه‌كانى كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد كه وه‌ك دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ماندووبوونى به مايه‌ى پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌مدا.
باس لەوەشکراوە، فه‌وزى هه‌ريرى سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باسى له ڕۆڵى كارا و ئه‌رێنيى ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى نوێيدا بۆ خواست.
لەلایەن خۆیەوە، ئێرڤن هيكس جوونيه‌ر، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێکخستنى رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.