بەغدا.. بەهۆی سووتانی نانەواخانەیەک چوار کەس گیانیان لەدەستدا

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

 K24- هەولێر

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی سووتانی سەمونخانەیەک لەشاری سەدری بەغدا، چوارکەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەناوچەی ئەلگەیارە لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئاگر لە سەمونخانەیەک کەوتەوە، دواتر کە تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و هەوڵیاندا بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لەژوورەوە گیریان خواردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چوار تەرمیان دەرهێنا کە لە ئەنجامی دەردانی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدابوو، دواتر تەرمەکان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواسترانەوە.