لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی

K24 - هەولێر:

لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەرەگەز عەرەب لە ئەپارتمانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ کوردستان24ـی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، تەرمی ئەو ژنە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی سەرچنار لە نزیک مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران، لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە بە رەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 1985ـە و بەهۆی شێواوی تەرمەکەوە نازانرێت کوژراوە یان خۆی گیانی لەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی: پۆلیس بە فەرمانی دادوەر دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی راستی رووداوەکە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئەو ژنە پێشتر لە هەولێر ژیاوە دواتر هاتووەتە سلێمانی و لە کافتریایەکی شاری سلێمانی کاری کردووە.