لە داقووق بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تەقییەوە

داقووق
داقووق

K24 - کەرکووک:

لە نزیک چەمی رۆخانە لە سنووری قەزای داقووق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراقدا تەقیەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکووک بە پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، لە نزیک گوندی تەلعیدەی سەر چەمی رۆخانە لە قەزای داقووقی باشووری کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی فەوجی مغاویری سوپای عێراق تەقییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سوپای عێراق لە سنوورەکە سەرقاڵی کێوماڵکردن و گەڕان و پشکنین بوون، چونکە ماوەیەکە ئەو سنوورە بووەتە شوێنی جموجۆڵی چەکدارانی داعش، بەڵام لەکاتی گەڕان و پشکنینەکان بۆمبێک بە سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.