ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەندرا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023)، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی  بە هەموو لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان راگەیاند،

بۆ زانینی ئەنجامەکان ئێرە کلیک بکە.  

هاوکات لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، (103916) قوتابی بەشداری هەموو تاقیکردنەوەکانیان کردووە، لەو رێژەیەش (47692) قوتابی بەهەردوو خولەکە دەرچوون، کە رێژەی دەرچوون 45.89% بوو

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی پەڵپ گرتن تا( 22ـی ئابی 2023) بەردەوام دەبێت.

هەروەها لە پێش کۆتایی ئەم مانگە ، وەزارەتی پەروەردە داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، قووتابییان کاتژمێر 9ـی ئەمشەو دەتوانن پەڕەی سۆما "پەڕەی وەڵامدانەوەکان" بە دیجیتاڵی لەم لینکەوە سەیر بکەنەوە ، ئەگەر قوتابییەک پرسیارێکی بە هەڵە وەڵام دابێتەوە رەنگی سوور کراوە و وەڵامە راستەکەشی بۆ داندراوە.

رۆژی یەکشەممە (6ـی ئابی 2023)، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەستیپێکرد و تا (14ـی ئابی 2023) بەردەوام بوو.