به‌ربژێرانی كۆتایی باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ئه‌وروپا دیاریكران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ئه‌وروپای بۆ وه‌رزی 2022 ـ 2023 بڵاوكرده‌وه، كلیان ئێمباپێ ناوی له به‌ربژێره‌كانی كۆتایی نییه، به‌ڵام مێسی ناوی له لیسته‌كه‌دا هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 ئابی 2023، یوێفـا 3 به‌ربژێری كۆتایی یاریزانان و راهێنه‌رانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینی ئه‌وروپا راگه‌یاند.
یوێفا نووسیویه‌تی: ئه‌م ناوانه‌ی دیاریكراون له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستییان له‌گه‌ڵ یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌ربژێر كراون.
فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه رۆژنامه‌نووسه‌كان و راهێنه‌ره‌كان رۆڵیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌ربژێرانه هه‌بووه، به‌ڵام رێگه به راهێنه‌ره‌كان نه‌دراوه ده‌نگ به هه‌مان یاریزانی تیپه‌كانیان بده‌ن.
یوێفا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له رۆژی 31ـی ئه‌م مانگه له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی وه‌رزی 2022 ـ 2023 دابه‌ش ده‌كه‌ین.
3 به‌ربژێری باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا
یه‌كه‌م: كیڤن دی برۆین (مانچێسته‌ر سیتی ـ به‌لجیكا)
دووه‌م: ئێرلینگ هالاند (مانچێسته‌ر سیتی ـ نه‌رویج)
سێیه‌م: لیۆنێل مێسی (پاریس سانجێرمان ـ ئارجێنتینا)
ئه‌م یاریزانانه‌ش ناویان له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی له 3 پله‌كه‌ی پێشه‌وه بن.
چواره‌م: ئیلكای گوندۆگان ـ مان سیتی
پێنجه‌م: رۆدری ـ مان سیتی
شه‌شه‌م: كلیان ئێمباپێ ـ پاریس سانجێرمان
حه‌وته‌م: لوكا مۆدریچ ـ كرواتیا
هه‌شته‌م: مارسێلۆ برۆزۆڤیچ ـ ئینته‌ر میلان ئێستا له نه‌سڕه
نۆیه‌م: دیكلان رایس ـ وێستهام یونایتد ئێستاش له ئارسێناڵه
ده‌یه‌م: ئالێكسیس ماك ئالیستێر ـ برایتۆن ئێستاش له لیڤه‌رپووله
3 به‌ربژێری باشترین راهێنه‌ری ئه‌وروپا
یه‌كه‌م: پێپ گواردیۆلا (مانچێسته‌ر سیتی)
دووه‌م: سیمۆنی ئینزاگی (ئینته‌ر میلان)
سێیه‌م: لوسیانۆ سپالێتی (ناپۆلی)