سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەکەنەوە.

رۆژی پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە .

‌لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێکران.

0
0
0
0
0