عه‌بدوڵڵاهیان: ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ریاز رێچكه‌یه‌كی دروستی وه‌رگرتووه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سعوودیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ریاز رێگه‌یه‌كی دروستی وه‌رگرتووه و جه‌ختیشی له هاریكاری و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
دوێنێ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئابی 2023)، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، گه‌یشته سعوودیه و له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و دواتر كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
عه‌بدوڵڵاهیان له‌میانه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی: "ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی دروست و راستی وه‌رگرتووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دیداری نێوان سه‌رۆكی ئێران و پادشای سعوودیه، كه تا ئێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "ئه‌م دیدارانه ده‌بنه هۆی یه‌كخستنی بۆچوونی وڵاتانی ئیسلامی". ئاماژه‌ی به بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی كرد، بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كاری ئه‌م بیرۆكه بكات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ساڵی 2016ـه‌وه تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی هێرشیانكرده‌سه‌ر نووسینگه دیپلۆماسییه‌كانی سعوودیه له تاران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریاز 47 ئێرانی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆر له‌سێداره‌دا، له‌نێویاندا (نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر)، كه به‌هۆی گوتاره‌كانی ماڵباتی ئال سعوودی نیگه‌ران كردبوو.