له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتنی زیاره‌تكاران بۆ به‌شداری له چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌ستیپێكرد
K24 - سۆران:
ته‌یفوور محه‌ممه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایگه‌یاند، بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان لایه‌نی ئێرانی و هه‌رێمی كوردستان، هاتنی زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، له‌وێشه‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرد.
باسی له‌وه‌شكرد، هاتنی زیاره‌تكاران تا 6ـی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران روونیشیكرده‌وه، ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه بۆ هاتنی زیاره‌تكاران، بۆ به‌شداری له چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن پێشبینی ده‌كرێت رۆژانه 25 تا 30 هه‌زار زیاره‌تكار له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له ئێرانه‌وه بچنه شاره‌كانی عێراق".
ده‌شڵێت: "55 كۆمپیۆته‌ر و كابینه دانراون و له‌یه‌ك خوله‌ك 55 زیاره‌تكار چێكی پاسپۆرتی بۆ ده‌كرێت".
دەروازی نێودوڵەتی حاجی ئۆمەران سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی تەواوکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 500 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لەڕیگەی دەروەزای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بێنە هەرێمی کوردستانەوە لەوێشەوە بەرەو شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەڕێبکەون.
لەو بارەیەوە سیروان حوسێن گوتەبێژی دەروازی حاجی ئۆمەران بەکوردستان24ی راگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان لەو پاسپۆرت و خاڵی پشکنین و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران تەواوبوون.
گوتیشی، دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری زۆری دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیان کردووە لەئامادەکارییەکانی تایبەت بە پێشوازی لەزیارەتکارانی ئێرانی.
ملیۆنان شیعە لە شارەکانی عێراق و دەرەوەی ئه‌و وڵاتە روو لە شاری کەربەلا دەکەن، بۆ یادکردنەوەی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن.
چلەکەی حوسێن یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئاینییەکان بۆ پێكهاته‌ی شیعەکان، ئەوان بە سەردانیکردنی گۆڕی حوسێن بن عەلی بن ئەبی تاڵیب کە سێیەم ئیمامی ناو شیعەکانە لە کەربەلا، شیوه‌ن دەگێڕن، هەروەها سه‌ردانی گۆڕی ئەبو فەزل عەباسی براشی ده‌كه‌ن.