بەشی پشکنین و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە کرایەوە
K24 - هەولێر:
كردنه‌وه‌ی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له قه‌زای شه‌قڵاوه، یه‌كێكی دیكه‌یه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و له‌مه‌ودوا شۆفێره‌كان ده‌توانن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان له شه‌قڵاوه ئه‌نجام بده‌ن و پێویست ناكات بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان بچنه شاره‌كانی دیكه.
ئارام وه‌ك یه‌كه‌م شۆفێر پشكنینی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرد و ساڵیانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كه‌متر له 20 خوله‌ك چاوه‌ڕوانی كردووه و كاره‌كانی بۆ راییكراوه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێشتر ده‌بوو بچنه شوێنه‌كانی دیكه بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌ڵام ئێستا له شوێنی خۆیاندا ئه‌و كاره‌یان بۆ ده‌كرێت.
پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئه‌و به‌شه‌یان تایبه‌ت كردووه به قه‌زای شه‌قڵاوه و قه‌زای هه‌ریر، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی سه‌ر به‌شه‌كانی پشكنین له پارێزگای هه‌ولێر كه‌م ببێته‌وه.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به نموونه رۆژانه 300 ئۆتۆمبێل له شه‌قڵاوه پشكنینیان بۆ بكرێت، واته رۆژانه 300 ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر كه‌متر ده‌بێته‌وه و 300 ئۆتۆمبیڵ كه‌متر به‌سه‌ر شه‌قامدا ده‌ڕوات و به‌مه‌ش جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كان و ئه‌گه‌ری رووداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌متر ده‌بێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاساناكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتی، هه‌وڵی داوه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه له پارێزگاكان قه‌ره‌باڵغن، به‌شیان له قه‌زا و ناحییه‌كان بۆ بكاته‌وه.
رۆژی پێنجشەممە (10ـی ئابی 2023)، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان و خاوەن ئوتومبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممە 2023/8/13 سەنتەری پشکنینی شەقڵاوە بەفەرمی دەکرێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ تازەکردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی بۆهەموو جۆرە ئوتومبێلەکان، ئوتومبێلەکانیان لەو سەنتەرە پشکنین بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردبوو، بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری، دەتوانن لەو سەنتەرە پشکنین بکەن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان و کە ببێتە کار ئاسانی بۆیان و سەردانی هەولێر نەکەن.