سەرۆک بارزانی لە ئاکرێ لەگەڵ چین و توێژەکانی دەڤەرەکە کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی سەردانی ده‌ڤه‌ری بادینانی كرد و لەگەڵ کادیرانی رێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئاکرێ کۆبووەوە.

رۆژی هەینی (18ـی ئابی 2023)، سەرۆک بارزانی سەردانی دەڤەری ئاکرێی کرد و لەگەڵ کادیرانی رێکخستنەکانی پارتی لە ئاکرێ و بەردەڕەش کۆبووە بۆ گوێبست بوون لە داواکاریی و پێشنیازەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی، جەختی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە کەرتە جیاوازەکان بە هاووڵاتییانی ناوچەکە کردەوە و راشیگەیاندووە، کە گرنگە پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵی بدرێت و بکرێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات و ئابووری هەرێمی کوردستان.

هەروەها هاووڵاتییانیش داوای گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتریان بۆ ناوچەکانیان کردووە لە کەرتە جیاوازەکاندا و ستایشی رۆڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ناوچەکەیان و ئاسانکاری بۆ جووتیاران و گرنگیدانی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانیان.

هاوکای بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرۆک بارزانی لە سنووری بادینان سەردانی چەند دەڤەرێکی دیکە دەکات و لەگەڵ هاووڵاتییان کۆدەبێتەوە.

0
0
0
0