خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق لە کەرکووک سووتا

K24 – کەرکووک:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك سووتا و‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ئەمڕۆ هەینی (18ـی ئابی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک روویدا، لەئەنجامدا سەربازێک بە ناوی " زێدان حوسێن سالم" گیانی لەدەستدا و سەربازێکیش بەناوی "کەریم هادی جابر" برینداربوو.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆکاری ئاگارکەوتنەوەکە نەزاندراوە.

ئه‌و خاڵه‌ سه‌ربازییه‌ی سووتاوه‌ سه‌ر به‌ سوپای عێراقه‌، سوپای عێراق له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك خاڵی سه‌ربازی هه‌یه‌.