پەرستارێک لە بەریتانیا بە کوشتنی حەوت منداڵی ساوا تۆمەتبار کرا

K24 – هەولێر:

خزمەتگوزاری دادوەری تاجی بەریتانیا رایگەیاند، پەرستارێکی وڵاتەکە بە کوشتنی حەوت منداڵی ساوا تۆمەتبار کرا.

ئەمڕۆ هەینی (18ـی ئابی 2023)، خزمەتگوزاری دادوەری تاجی بەریتانیا، ئاشکرایدەکات، پەرستارێک لە نەخۆشخانەی منداڵان کاری کردووە، هاوکات منداڵەکانی ژەهراوی کردووە و بە کوشتنی حەوت منداڵیش تۆمەتبار کراوە، هەروەها بە نیاز بووە شەش منداڵی دیکەش بکوژێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبارەکە ناوی لوسی لێتبیە و تەمەنی 33 ساڵە، لە دوای مردنی ژمارەیەک منداڵ لە 2015 و 2016 لە نەخۆشخانەیەکی باکووری رۆژئاوای ئینگڵتەرا دەستگیرکرا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دادگایی کردنەکەی دەستیپێکردووە.

باسکال جۆنز، سەرۆکی داواکاری گشتی لە دەزگای داواکاری گشتی تاج دەڵێت: "لوسی لێتبی چاودێریکردنی هەندێک منداڵی هەژاری پێسپێردرابوو، ئەوانەی لەگەڵیدا کاردەکەن نەیاندەزانی بکوژێک لەنێویاندا هەیە".

پەرستارەکە بە یاداشتێکی دەستنووس، کە لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە، دەڵێت: "بە ئەنقەست کوشتوومە، چونکە ئەوەندە میهرەبان نەبووم ئاگاداریان بم، من خراپم، قێزەونم ئەمەم کردووە".

s
]