کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 19/8/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با مام ناوەند دەبێت لەنێوان ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 44

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 48