ھاوردەی میوە لە ھەرێمی كوردستان كەمیكردووە

K24 - ھەولێر

لە مانگی رابردوودا هەناردەکردنی میوە لە سنوورەکانی پاریزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کەم کردووە, بەڵام بۆ ناوچەکانی ناوەند و باشووری عێراق زیادی کردووە.

مراد عەلی تاتار، سەرپەرشتیاری قایمەقامییەتی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا داواکاریی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر میوە و خواردەمەنی زیادی کردووە و هەر بۆیەش رۆژانە 400 ئوتۆمبێلی بارهەڵگر میوە، لە سنووری خوسرەوییەوە هەناردەی خوارووی عێراق دەکرێت".

تاتار ئاماژەی بەوەشكرد: "بەهۆی پێگەیشتنی میوە لە هەرێمی کوردستان، هەناردە کردنی میوە لە سنووری پەروێزخانەوە کەمیكردووە کە پیشتر بە شێوەی ئاسایی رۆژانە 800 ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەم سنوورەوە میوە و کەلوپەلەکانیان دەگواستەوە".