سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له فه‌ره‌نسا ده‌كات
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ گیان لەدەستدانی سەربازێکی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن و خانەوادەکەی دەکات.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "گه‌لى كوردستان به‌ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى هێزه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ڕوانێت، كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تيرۆر، پشتگيرى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش له ئه‌ركدان".
پێشتر وەزارەتی هێزە چەکدارەکان (بەرگری)ـی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئەفسەرەکە ناوی "باپتیست گاوچۆ"ـیە و پلەی نەقیبی هەیە؛ کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لە رێوڕەوی خۆی لایداوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، زۆر بە سەختی برینداربووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە نەخۆشخانەی هەولێر نەشتەرگەریی بۆ ئەو ئەفسەرە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) ده‌كه‌م كه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له ئه‌ركدا بوو و به داخه‌وه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانى له‌ده‌ستدا.
له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هه‌وخه‌مى خانه‌واده‌كه‌يان و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسام. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره‌كه‌ى ده‌خوازم كه له هه‌مان ڕووداودا بريندار بووه.
گه‌لى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى هێزه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ڕوانێت كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تيرۆر، پشتگيرى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش له ئه‌ركدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/19