بەهۆی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا 19 هەزار کەس گواسترانهوه

K24 - هەولێر:
بەهۆی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا بە هەزاران کەس لە هەرێمی نۆرسوێست تێریتۆریس گواسترانهوه.
حکومەتی کەنەدا بڵاویکردەوە، ئاگر لە دارستانەکانی هەرێمی نۆرسوێست تێریتۆریس کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 19 هەزار کەس لە هەرێمەکە گواسترانهوه.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاگرەکە بەردەوام تەشەنە دەکات و هەرێمی بریتش کۆڵەمبیاشی گرتووەتەوە، پڕۆسەی گواستنهوهی هاووڵاتیانیش لە هەرێمەکە دەستیپێکردووە.
لە 17ی مانگەوە ئاگر لە دارستانەکانی کەنەدا بەربووە و ئاگرەکە بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە، بەجۆرێک، لە سەرانسەری کەنەدا زیاتر لە هەزار ئاگر کەوتوونەتەوە. حکومەتیش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدات و دەستی بە گواستنهوهی هاووڵاتییان کردووە.