بارسێلۆنا دوای 33 ساڵ یارییه‌كی مێژوویی ده‌كات

لیڤاندۆڤسكی باوه‌شی پێدری و گاڤی داوه‌
لیڤاندۆڤسكی باوه‌شی پێدری و گاڤی داوه‌

بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی لالیگا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 08:30ـی شه‌و میوانداریی کادێز دەکات، بلاوگرانا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆ لە یاریگای لویس کۆمپانیسی ئۆڵمپی پێشوازی لە رکابەرەکەی دەکات، بارسا لە دوایین 10 یاریی بەرامبەر کادێز شەش یاریی براوە بووە و لە دوو یاریی دۆڕاوە.

بارسێلۆنا بەبێ چاڤی هێرناندێز لە یەکەم یاریی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی کادێز دەبێتەوە، بێجگە لە راهێنەرەکەی بلاوگرانا رافینیاش بە هەمان شێوە بەشداریی یارییەکە ناکات.

چاڤی و رافینیا بەهۆی وەرگرینی کارتی سوور لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا بەرامبەر خیتافی لەم یارییە بێبەش دەبن، بێجگە لەو یارییە راهێنەر و هێرشبەرەکەی بارسا یاریی داهاتووش بەشداری ناکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کارتە سوورەکەیان راستەوخۆ بوو، بۆیه‌ بۆ دوو یاریی سزا دران.

بارسێلۆنا دوای 33 ساڵ بۆ یەکەمجار لە کامپ نۆ دوور دەکەوێتەوە و لە یاریگا گەورەکەی جیهان یاریی ناکات، ئەویش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگایە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2026 کارەکانی ئەو یاریگایە بەردەوام بن.

یاریگای لویس کۆمپانیسی ئۆڵمپی ئەو یاریگایە کە بارسێلۆنا هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی هاتنی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆ یارییەکانی تێدا بکات، ئەو یاریگایە پێشتر لە ساڵی 1992 یارییەکانی ئۆڵمپیکی تێدا کراوە هەروەها لە ساڵی 1997 تاوەکو 2009 ئیسپانیۆل یارییەکانی تێدا کردووە.

بارسێلۆنا لە دوایین 10 یاریی بەرامبەر کادێز، شەش یاریی بەرامبەر رکابەرەکەی بردووە و دوو یارییشی دۆڕاندووە، بلاوگرانا لە 10 یاریی رابردوو بەرامبەر کادێز 19 گۆڵی تۆمار کردووە و شەش گۆڵی لێکراوە و هەروەها لە چوار یاریش کلین شیتی کردووە.

ىارسێلۆنا وەرزی رابردوو لە یەکەم یاریی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی رایۆ ڤایێکانۆ بووە، بەڵام نەیتوانی یارییەکە بباتەوە و هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، کەچی لە کۆتایی وەرز ناسناوەکەیان بردەوە.