بارهگای بارزانی: شوكر خەیات له رێگهی هونەرەوە خزمەتێكی بەرچاوی مەقام و هونەری رەسەنی میللەتەكەی كردووە

K24 – هەولێر:
بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند شوكر خەیات پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی بارهگای بارزانیدا هاتووه: "كاك شوكر خەیات به رێگهی هونەرەوە خزمەتێكی بەرچاوی مەقام و هونەری رەسەنی میللەتەكەی كردووە و دەنگ و بەرهەمەكانی هەمیشە بە زیندووی لە ناو مێژووی هونەری كوردییدا دەمێنێتەوە".
ههروهها له پهیامهكهدا هاتووه: "دەنگ و بەرهەمەكانی هەمیشە بە زیندوویی لە ناو مێژووی هونەری كوردییدا دەمێنێتەوە".
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند شوكر خەیات:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هونەرمەند شوكر خەیات
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و مەقام بێژی دیاری كوردستان و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر كاك (شوكر محەممەد قادر ) ناسراو بە ( شوكر خەیات )مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، كاك شوكر خەیات بە رێگهی هونەرەوە خزمەتێكی بەرچاوی بە مەقام و هونەری رەسەنی میللەتەكەی كردووە و دەنگ و بەرهەمەكانی هەمیشە بە زیندووی لە ناو مێژووی هونەری كوردییدا دەمێنێتەوە.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە خانەوادە بەڕێزەكەیان و تەواوی هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك شوكر خەیات بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی