ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆكوژی بوو
هه‌ولێر:- K24
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارێ "ئانسباخ" ی ئه‌ڵمانیا كرده‌ییه‌كی خۆكوژی بووه و گه‌نجێكی سوری ته‌مه‌نه " 27 " ساڵان ئه‌نجاميداوه.
ئه‌و گه‌نجه سورییه بۆمبێكی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه و له ده‌ره‌وه‌ی فێستیڤاڵێكی ميوزیكدا له شار‌ی ،ئانسباخ، ی هه‌رێمی باڤاریای باشوری ئه‌ڵمانیا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاكامدا خۆی كوژراوه و "12" كه‌سی دیكه‌ی بریندار كردووه، كه برینی سێ كه‌سیان قورسه.
ميديای ئه‌ڵمانی له به‌رپرسیكی ویلایه‌ته‌كه‌ی زانیووه، ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، پێش ساڵێك وه‌ك په‌نابه‌ر داوای وه‌رگرتنی مافه‌ی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی باڤاریا " یواكیم هێرمان" گوتوویه‌تی ئه‌و گه‌نجه پێشتر دوو جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
وه‌زیری ناوخۆی باڤاریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و گه‌نجه جانتایه‌كی كۆڵه‌پشتی پێبووه و له‌ناویدا بۆمبێكی شاردووه‌ته‌وه و پێده‌چێت ویستبێتی بچێته ناو فێستیڤاڵه مۆزیكییه‌كه‌وه، كه پێش چه‌ند ڕۆژێك چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، چونكه ئه‌و هۆڵه خه‌ڵكێكی زۆری تێدابووه، هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیس، زیاتر له 1000 كه‌سی له هۆڵی فێستیڤاڵه‌كه ڕزگار كردووه.
ئه‌مه چواره‌م ڕووداوی توندوتیژییه له ئه‌ڵمانیا، كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕوویدا،له‌وكاته‌ی هێشتا وڵاته‌كه له دۆخی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، به‌هۆی ئه‌و چه‌كداره ئه‌ڵمانییه به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه‌ی ، كه ڕۆژی هه‌ینی له شار‌ی "میونشن" 9 كه‌سی كوشت.