کەشناسی پلەی گەرمای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 20/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەى کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 21/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 44  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران :  32  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  46  پلەى سیلیزى