کەسێک لە سلێمانی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک ژن و کچ دەستگیر کرا
K24 - هەولێر:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژمارەیەک کچ و ژن کردبوو.
بە گوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچان دروست کردووە و دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیان، ھەڕەشەی ئەوەی لێکردوون کە ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاودەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای پشكنینی مۆبایلی تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه، وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و ژن و كچانه دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی 2003 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.