بەهۆی هەژاری نزیکەی 60 هەزار کەس لە دیاربەکر کۆچ دەکەن

هۆشداری لە کەمبوونەوەی توانای مرۆیی لە دیاربەکر دەدرێت
دیاربەکر
دیاربەکر

K24 - هەولێر

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو 59 هەزار کەس لە پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستانەوە بەرەو پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا کۆچیان کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو 46 هەزار کەس لە پارێزگاکانی دیکەی باکوور و تورکیا هاتوونەتە دیاربەکر و لەوێ نیشتەجێبوونە، لە بەرامبەریشدا 59 هەزار کەس لەو پارێزگایەوە بەرەو پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا کۆچیان کردووە.

 رێها روهاڤیئۆغڵو، سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی کورد رایگەیاند، هۆکاری کۆچی هاووڵاتیان لە دیاربەکر بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاند، دوو لەسەر سێ هاووڵاتییانی کورد لە باکوور و تورکیا لە پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا دەژین و لەو سۆنگەیەشەوە دیاربەکر بەهۆی کۆچی دانیشتووانی تووشی لەدەستدانی توانای مرۆیی بووەتەوە.