تەرمی کەسێکی نەناسراو لە سلێمانی دۆزرایەوە
K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و نەناسراوە، كراسێكی شینی خه‌ت خه‌تی له‌به‌ردایه، هەر کەسێک زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد: "كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی بازیان - سلێمانی نزیك چێشتخانه‌ی ده‌روێش ئۆتۆمبێل لێیداوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه نزیكه‌ی 60 ساڵه كراسێكی شینی خه‌ت خه‌تی له‌به‌ردایه. له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه، داوا له كه‌سوكاری ده‌كه‌ین یان هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری بكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی".