تایوان: 25 فڕۆکەی چینی ئاوەکانی سنووری تایوانیان بەزاندووە

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری تایوان ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، 25 فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی چین لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوەڕاستی ئاوی تایوان پەڕیوەتەوە لە کاتێکدا چین مانۆڕی سەربازی لە دەوروبەری دوورگەکە ئەنجام دەدات، بەپێی نەخشەیەک کە لەلایەن وەزارەت بڵاوکراوەتەوە، کە مانۆڕەکە بە فڕۆکەی  جۆری سو-30 و جی11  ئەنجامدراوە.

رۆژی شەممە سوپای چین دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد بۆ هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان، هەروەها ئەو مانۆڕانەی بە ئاگادارکردنەوەیەکی توند ناوبرد.

گوتەبێژی سەربازی چین، شین هوا شی گوتی: مەشقەکان ئامانجیان تاقیکردنەوەی توانای سوپاکەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی بۆشایی ئاسمانی و دەریایی و شەڕکردن لە هەلومەرجی جەنگی راستەقینەدا.