یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وادەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی دیاریکرد

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 – هەولێر:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا لە (27ـی ئەیلوولی 2023)، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی ببەستێت.

رۆژی یەکشەممە (20ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک ئەنجامدرا، ئەنجامدانی کۆنگرە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023) کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2019) کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و بەشێک لە پەیکەری رێکخستنی حزبەکەی گۆڕی، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە، رووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021ـی بەدوای خۆیدا هێنا و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبەش بەردەوامی هەیە.