كوردستان24 زانیاری نوێ له‌باره‌ی جوڵاندنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی بڵاوه‌پێكردن و زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین سیناریۆ له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه خراوه‌ته‌ڕوو، كوردستان24 وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌ی له ماتیۆ مەکفەرلەین فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش وه‌رگرت.
جوتیار حه‌مه‌د نێردراوی كوردستان24 له مه‌كفه‌رله‌ین ده‌پرسێت، "لە 15ی مانگی ئابەوە جموجۆڵی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە دەبینین، بە شێوەیەک کە ژمارەی هێزەکانتان لە ناوچەکە بە تایبەت کەنداوی عەرەبی، سنوورەکانی عێراق، سووریا و هەرێمی کوردستان زیادبوون، شارەزایان باس لە دوو سیناریۆ له‌مباره‌وه دەکەن، هەندێکیان پێیانوایە کە ئەمه‌ریکا هێرشده‌كاته‌سه‌ر گرووپە ملیشیاکان، هەندێکیشیان دەڵێن کە رەنگە شەڕ لەنێوان ئەمه‌ریکا و ئێران رووبدات، ئەمە نیشانەی پرسیار بۆ خەڵکی ئێمە درووستکردووە و دەیانەوێت وەڵامەکەی بزانن".
ماتیۆ مەکفەرلەین له وه‌ڵامدا له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی گوتی: "سوپاس بۆ وروژاندنی ئەم پرسیارە، منیش ئەم دەنگۆیانەم بيستووه، ئەم دەنگۆیانە مایه‌ی خەمبارییه، ئێمە (هێزەکانی هاوپەیمانان) نۆ ساڵە لێرەین، هەموو ساڵێک لە نێوان (شەش بۆ نۆ و 12 مانگ) ئاڵوگۆڕ بە یەکە سەربازییەکانمان دەکەین، له ئێستادا لە ناوەڕاستی ئەم ئاڵۆگۆڕییەداین، ئەمە چالاکییەکی رۆتینی ئاساییە و یەکە و کەلوپەلی نوێ دەهێنین و بڵاوەیان پێدەکرێت و یەکە کۆنەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک یان دوو بمێنێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە ئەرکەکان بەشێوەکەی پڕۆفێشناڵ جێبەجێ دەکرێن. دواتر ئەم یەکانە و کەلوپەلەکانیان دەگەڕێندرێنەوە. بۆیە ئەمە کارێکی رۆتینییە و بەڵێنمان بە سەربازکانمان و خێزانەکانیان داوە، دڵنیابینەوە لەوەی سەربازەکانمان ناهێنین بۆ ئەوەی چەندین ساڵ لێرە بمێننەوە. نۆ مانگ بۆ دوازدە مانگ وەک پابەندییەک بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەمێننەوە. ئەم ئاڵوگۆڕییەی یەکەکان پێویستە، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە هێزەکانمان بێزارنابن و دەتوانن پەیوەندی بە خێزانەکانیان بکەنەوە. بێگومان خێزانه‌کانیشیان، وەک ئێوە و خەڵکی عێراق مافیان بەسەر ئەم سەربازانەوە هەیە. لە مانگی سێ راگەیه‌ندراوێکی تایبەت سەبارەت بەم ئاڵوگۆڕییەی یەکانە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاوکرایەوە".
ئه‌مڕۆ ماتیۆ مەکفەرلەین فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌شێك له ده‌زگا میدیاكانی كوردستان ئه‌نجامدا و نێردراوی كوردستان24یش تێیدا ئاماده‌بوو.