لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت "قاوەی کێش دابەزاندن" داگیرا

K24 – هەولێر

لە هەولێر تیمەکانی چاودێری تەندروستی، دەستیان بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندنی رێگەپێنەدراو داگرت.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە: "تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچووندا دەستیان بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندندا گرت، کە لە رێگای سۆشیال میدیاوە رێکلامی بۆ دەکرا،  ئەمە لە کاتێکدا رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان نەبوو، بۆیە خاوەنی شوێنەکان سزا دەدرێن و رێکاری یاساییان بەرامبەردا دەگیرێتە بەر".

‎تەندروستی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی دەکات: "خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە بەرهەمانەی کە بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێن، لە کاتی بەکارهێنانیشی پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر و لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت.

.
.