بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی وه‌زیره‌كانی له حكومه‌ت ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" پیوست به هیچ كوبوونه‌وه و سه‌ردانێك ناكات بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاوه‌كو بارودۆخ نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 12 ی ئۆكتۆبه‌ر.
به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كان، به "ده‌نگی ئه‌مریكا"ی ڕاگه‌یاندووه" پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیان هه‌ڵوێستمان ده‌زانن، كه تا بارودۆخی كوردستان ئاسایی نه‌كرێته‌وه، وه‌ك گۆڕان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به پێویست نازانین.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" كه به هه‌موو لایه‌كیان گوتووه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێت به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و كه‌س نازانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی چۆن به‌كار ده‌هێنێت و لای كێیه، و وه‌زاره‌ته‌كانیش نه‌یانتوانیووه كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئاكامی نابێت.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌یه و وه‌زیره‌كانیان به فه‌رمی له حكومه‌ت ده‌كێشنه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی گۆران، كه كه‌سێكی نزیكی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌كاتێكدایه كه به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی ڕابردوو، نه‌وشیروان مسته‌فا پێشوازی له سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له سلێمانی و كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه " فوئاد حسێن" سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ستپێكردووه و دوور له چاوی كامێرا‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له 12 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015 وه وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی حكومه‌ت مۆڵه‌تدراون و له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی نێان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته ئه‌و ئاسته كه پارتی وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی پێكهینه‌ری حكومه‌ت، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و تا ئێستا كێشه‌كان به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.