تەرمی ئافرەتێک لە زێی بچووک دۆزرایەوە

K24 - رانیە

تەرمی ئافرەتێک لە زێی بچووک دۆزرایەوە و تیمەکانی مەلەوانی تەرمەکە دەھێننە پزیشکی دادی رانیە.

رائید عەلی قادر وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە کوردستان24ی گوت: "تەرمەکە ئافرەتێکە و لە بەری سەرسیان خوار پردی دەربەندی رانیە دۆزراوەتەوە و کەسی دیکە لەو شوێنە نەبووە، تیمەکانی مەلەوانی ئێمە تەرمەکەیان دۆزیتەوە و کەمێکی دیکە تەرمەکە دەبەینە پزیشکی دادی رانیە".

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە کە ئافرەتێکیان بێسەروشوێن بووە یان کەوتووە ناو ئاو، هەروەها کەسیش بەدوایدا نەگەڕاوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، ئەمساڵ پێنج حاڵەتی خنکان لە زێی بچووک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمار کراوە.

.