تارا رەسوڵ گۆرانییەکی عەرەبی دەڵێتەوە

تارا رەسوڵ
تارا رەسوڵ

K24 - هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ، لە ئەزموونێکی نوێدا گۆرانیەکی عەرەبی لە ستۆدیۆی هەڵکەوت زاهیر بە ناونیشانی "هو الحب لعبة" تۆمار دەکات، کە لە پێشووتردا بە دەنگی هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب گوتراوە.

 تارا رەسوڵ لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە بۆ کوردستان24 گوتی: "ئەم گۆرانییە یەکەم کاری هونەری منە، کە بە زمانی عەرەبی تۆمارم کردووە، یەکێکە لە بەرهەمە جوانەکانی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب "عەزیزە جەلال"، کە کاتی خۆی لە سەرەتای هەشتاکان بڵاوی کردووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، هۆنراوەی گۆرانیەکە "عەبدول وەهاب محەممەد نووسیویەتی و ئاوازەکەیشی محەممەد ئەموجیە".

گوتیشی: دوای کۆتایی هێنان بە کارە هونەرییەکانی بەرهەمەکە لە تەواوی کەناڵە ئاسمانیە کوردییەکان و عەرەبیەکان پەخش دەکرێت".

.