سوپای پاسداران؛ سعود‌یە به یارمه‌تیدانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هیزی زه‌مینی سوپای پاسدارانی ئیران، نه‌بوونی سه‌قامگیری له وڵاتانی دراوسێ به هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌سف ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكرا بكات.
محه‌مه‌د پاكپور له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزی وشكایی سوپا له شاری مه‌شهه‌د له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیران رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌كانی رابردوو دوژمنانی كۆماری ئیسلامی ئێران، چه‌ندین تیمیان له باكووری عێراق به ئیمكاناتی باش بۆ ناو سنووری ئێران ره‌وانه كرد".
به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی وڵاتانه بێنێت كه به دوژمنی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكردووه، رایگه‌یاند پێشتر له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوا (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) و باشووری رۆژھەڵات (به‌لوچستان) وه‌ك پێویست هێزی لۆكاڵییان نه‌بووه، كه ئێستا پڕیان كردووه له هێزه‌كانی زه‌مینی سوپای پاسداران.
ئێران، سعود‌یە به یارمه‌تیدانی لوجستی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌كانی رابردوو له چه‌ندین شوێنی جیاوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران روویدا، كه سه‌رچاوه‌كان باسیان له كوژران ده‌یان ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سوپای پاسداران كردبوو.