وه‌زیری ته‌ندروستی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ده‌كات و سەرجەم بەشەکان، پزیشکان، دەرمانسازان و کاروبارەکانی ڕۆژانە بەسەر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵ دەرمان و پێداویستی پزیشکی "KMCA" کرد و سەرجەم بەشەکان، پزیشکان، دەرمانسازان و کاروبارەکانی ڕۆژانەی بەسەر كرده‌وه.
دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له کۆبوونەویەکی فراواندا لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرجەم سەرۆک بەشەکان، گفتوگۆ له‌باره‌ی تەواوی پڕۆسەکانی دۆسیەی دەرمان لە بەرهەمهێنان و تۆمارکردن و گواستنەوە و ڕێگەپێدان و پشکنین و نرخ و بەدواداچوونی بازاڕ و تەواوی چاکسازییەکان كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به چه‌ند پێشنیاز و داواكارییه‌ك خرایه روو. له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی بەڕێوەبەر و سەرۆک بەش و دەرمانساز و فەرمانبەرانی کرد بۆ دەستکەوتەكانیان له بواری چاکسازی دەرمان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 7ـی ئاداری 2023، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پرسی ده‌رمان رایگه‌یاند، پرسی ده‌رمان به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، كه بریتییه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای دژه ساخته‌ی ده‌رمان، ئه‌مه به‌شێكه له چاكسازییه‌كانی دۆسییه‌ی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به‌ڵێنمان داوه ده‌رمان كۆنترۆڵ بكرێت و بۆ ئه‌مه هاووڵاتی خۆی ده‌بێته چاو‌دێر، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرسه له رێگه‌ی سینمارێكی تایبه‌تدا راده‌گه‌یه‌ندرێت".