عێراق.. لە مانگی رابردوودا رۆژانە 193 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 22/8/2023، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامارێکی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە ماوەی مانگی تەممووزی رابردوودا ئاشکرا کرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ماوەی مانگی تەمموزی 2023دا، پێنج هەزار و 808 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراوە، ئەمەش جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، واتە رۆژانە نزیکەی 193 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراوە، کە دەکاتە هەشت حاڵەت لە کاتژمێرێکدا".

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا / رەسافە    946    حاڵەتی جیابوونەوە

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخ    1006

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا     648

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی دیالە      218

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل      213

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف   256

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک   181

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار    119

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنبار    326

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە    578

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی  واست    190

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین  189

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی موسەنا  121

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی  میسان  214

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەربەلا 305

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی قادسیە 298

کە کۆی گشتی ئەو هاوسەرانەی لە پارێزگاکانی عێراق لەیەک جیابوونەتەوە دەکاتە پێنج هەزارو 808 حاڵەت، هاوکات ئەم ئامارە هەرێمی کوردستانی تێدا نییە.