رۆژنامەنووسانی بی بی سی لە میسر مانگرتنیان راگەیاند

K24 - هەولێر

رۆژنامەنووسانی نووسینگەی بی بی سی بەریتانی لە میسر، دەستیان بە مانگرتن کرد بۆ ماوەی 10 رۆژ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمی مووچەکانیان و تێکچوونی باری گوزەرانیان و رەفتارە جیاکارییەکانیان.

ئەم مانگرتنە سێیەم مانگرتنە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا، دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیران مانگرتنێکی یەک رۆژە و مانگی تەمموزی رابردووش مانگرتنێکی سێ رۆژەیان ئەنجامدا، لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، بڕیاری مانگرتنی نوێ لە ئەنجامی بێدەسەڵاتی دامەزراوەکە دێت، لە چارەسەرکردنی کێشەکەمان، و پێداگرییەکەی لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ ئێمە بە سیاسەتێکی دارایی نادادپەروەرانە دێت، کە بەڕوونی جیاوازی لە نێوان نووسینگەی قاهیرە و باقی دامەزراوەکەدا دەکات، لە ئۆفیسەکان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی بەریتانیا هاودەنگی لەگەڵ مانگرتنەکەدا دەردەبڕێت، شیرین شەریف، جێگری سەرۆکی لیژنەی سەندیکای رۆژنامەنووسان کە نوێنەرایەتی بی بی سی دەکات، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند: "ئێمە بەدواداچوون بۆ قەیرانەکە دەکەین و کارلێک لەگەڵیدا دەکەین بە پێدانی رێنمایی و ئاراستەکردن بۆ کرێکارانی مانگرتوو لە مامەڵە و دانوستانەکانیان لەگەڵ ئیدارە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سنووری ئەم پشتیوانییە، بەپێی میکانیزمی یاسایی و سەندیکاکان، ڕوونیکردەوە: "سەندیکای رۆژنامەنووسانی بەریتانیا ناتوانێت نوێنەرایەتی رۆژنامەنووسان بکات لە میسر، چونکە ئەوان ملکەچی یاسا ناوخۆییەکانن لە وڵاتەکەیان، بەڵام زیاتر لە جارێک راگەیەندراوی پشتیوانییان دەرکردووە.

مانگرتووان پێیان وایە کە دامەزراوەکە "لە ماوەی سێ دانیشتندا دەرفەتی زۆری بۆ دانوستانی جددی و دۆزینەوەی چارەسەر لەدەست داوە، کە لە نێوان ئیدارەی دامەزراوەکە و بەرپرسی سەندیکای رۆژنامەنووسانی میسری، خالد ئەلبەلشی، لە بارەگای سەندیکاکە بەڕێوەچوو،

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا دامەزراوەکە ئەو کارەی کرد هیچ هەنگاوێکی جددی نەنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، جگە لە پێشکەشکردنی زیادکردنی مووچەیەکی کەم کە تەنانەت نزیکیش نابێتەوە لەو زیانانەی کە بەهۆی دابەزینی بەهای جونەیهی میسری تووشمان بووە، هەروەها جیاوازییە گەورەکانی نێوان مووچەکانمان و مووچەی هاوتەمەنەکانمان کە لە ئۆفیسەکانی دامەزراوەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکەن کۆتایی نایەت.

مانگرتووەکان دامەزراوەکە تۆمەتبار دەکەن بەوەی سیاسەتی بەفیڕۆدانی کات و دواخستن بۆ خۆدزینەوە لە وەڵامدانەوەی داواکارییە دادپەروەرەکانمان، لە بەرامبەردا سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە داراییە هاوشێوەکان کە کارمەندەکانی لە فەرمانگەکانی دیکەی هەرێمدا تووشی بوون، ئەمەش هەستی ئێمەی قووڵتر کردەوە.