هاتووچۆی هەولێر رێنمایی پێویست لەبارەى بەکارهێنانی رێگەخێراکان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
هاتووچۆی هەولێر چەند هه‌نگاو و رێنماییەکی پێویست لەبارەى بەکارهێنانی رێگە خێراکان بۆ شۆفێر و هاووڵاتییان بڵاوده‌كاته‌وه و داوا دەکات هەموو لایەک پێیەوە پابەندبن.
هه‌نگاوه قه‌ده‌غه كراوه‌كان بریتین له:
1- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.
2- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.
3- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەکان بەکاربهێنن.
4- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.
5- رۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.
6- رۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
7- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.
8- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال‌میدیا.
9- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.
10- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
11- لێدانی فووللایت.
12- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.
له ماوه‌ی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به رێگاوبانه‌كان دراوه، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانیش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵه له رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتر رایگه‌یاندبوو، دانانی كامێرانی چاودێری تیژڕه‌وی، به‌شێكه له پاكێجێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی رووداوه‌كانی قوربانی.
سه‌رچاوه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان