رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: كۆتایی داعش له عێراق و سووریا كارێكی مه‌حاڵه
K24 – هەولێر:
له‌كاتێكدا هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش له سووریا و عێراق روویان له زیادبوون كردووه، رۆژنامه‌ی زه كرێدڵی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گرووپه چه‌كداره دژبه‌ره‌كان، كه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره، كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی به داعش له‌و دوو وڵاته كارێكی مه‌حاڵه.
رۆژنامه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، بنبڕكردنی داعش ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كی ناوه‌ندیی یه‌كگرتوو له نێوان دیمه‌شق و به‌غدا ده‌كرێت.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به هێرشه‌كه‌ی 3ی ئه‌م مانگه كراوه، كه كاروانێكی سوپای سووریای له دێرزوور كرده ئامانج و تێیدا ده‌یان سه‌رباز كوژران و برینداربوون و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و جۆری هێرشانه ئاماژه‌یه‌كن بۆ دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و سیاسی و ئێستا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه هه‌وڵده‌دات چالاكییه‌كانی له‌ناو خاكی سووریا چڕتر بكاته‌وه و پلانی بۆ به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی نه‌وت داڕشتووه.
راپۆرته‌كه هێرشی 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2022ـی بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه‌ی وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی داعش هێناوه‌ته‌وه، كه تێیدا وێڕای كوژرانی 500 كه‌س، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه توانییان زیاتر له 500 سه‌ركرده و چه‌كداری زیندانیكراوی رێكخراوه‌كه‌شیان له گرتووخانه‌كه ئازاد بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه بوونی 70 هه‌زار كه‌س له كه‌مپی هۆل و 10 هه‌زار چه‌كداری زیندانیكراویش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێن، به بۆمبێكی مه‌ترسیدار ناوده‌بات، له‌وه‌ی له هه‌ر ساتێك‌دا بێت، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه.
له‌و باره‌شه‌وه ئاماژه به راپۆرتێكی 2022ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه جه‌خت له هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی ده‌كات، كه پێشتر له‌ده‌ستیداوه و نووسیویه‌تی: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر راستییه‌كی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه داعش توانیویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سوپایه‌كی گه‌وره له‌و كه‌سانه پێكبهێنێت، كه له‌ناو عێراق و سووریا په‌لكیشی ناو رێكخراوه‌كه‌یانی كردووه و ژماره‌یان زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداره، له‌كاتێكدا ژماره‌ی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كانی عێراق سووریا له نێوان 10 هه‌زار بۆ 30 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هه‌ژموونی گرووپه میلیشیاكان و پێكنه‌هێنانی فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كگرتوو له نێوان دیمه‌شق و به‌غدا، روودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ئه‌منی خاكی ئه‌و دوو وڵاته ده‌هه‌ژێنێت.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەر لە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکداری توندڕەو بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمان، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی له عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.