ئێران 100 هه‌زاری دیشی سه‌ته‌لایت له‌ناو ده‌بات
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئێرانی رایانگه‌یاند 100 هه‌زار دیشی سه‌ته‌لایتیان (سینی سه‌ته‌لایت) له‌ناو بردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی "ئه‌خلاق و كلتور".
جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د ره‌زا نه‌غدی به‌رپرسی ملیشیای به‌سیج رایگه‌یاند 100 هه‌زار دیشی سه‌ته‌لایتیان له‌ناو بردووه، كه پاش كۆكردنه‌وه‌یان، به بولدۆزێر به‌سه‌ر دیش و سه‌ته‌لایت و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن كه‌وتوون و له‌ناویان بردووه.
كۆماری ئیسلامی ئێران رێگه به په‌خشی هیچ كه‌ناڵێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له ئێران نادات و ته‌واوی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایه‌تی قه‌ده‌غه‌كردووه. ساڵانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زار دیشی سه‌ته‌لایتی ماڵان ده‌گرێت و له‌ناویان ده‌بات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ده‌گمه‌ن ماڵ له ئیران هه‌یه كه سه‌ته‌لایتی نه‌بێت.
نه‌غدی له كۆبوونه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت ئه‌خلاق و كلتوری كۆمه‌ڵگه تێك ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی خێزان و منداڵان تووشی هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناگونجاو ده‌كه‌ن.