پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌گه‌ر عێراق له نه‌ناردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی ده‌بێت

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام تا ئێستا عێراق شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، له باره‌ی ئه‌و دوو پرسه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت روونكرده‌وه ده‌دات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ناویشیاندا له‌گه‌ڵ توركیا جددییه و ئاره‌زووی پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كات له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا، جه‌ختیشیكرده‌وه توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوسنووره و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی، دیپلۆماسی و بازرگانی هه‌یه و سه‌باره‌ت به سه‌ردانییه‌كه‌ی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش، هه‌رێمی كوردستان به گرنگی ده‌زانێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌وه‌ی به‌شێك بێت له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی، هه‌رێمێكی ده‌ستووری دانپێنراو بووه، كه پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و دواتر پاش په‌ره‌پێدانی وزه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر په‌ره‌یسه‌ند.
پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختیكرده‌وه، ماكینه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه كه كار ده‌كات له‌سه‌ر بێهیوا و بێئومێدكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پاڵ خه‌ڵك و له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كاریان نه‌كردووه، بۆ نموونه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانیان به لاوه گرنگ نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ماكینه میدیاییه هه‌وڵ ده‌دات په‌رده‌یه‌كی ره‌ش به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بدات و وا نیشان بدات كه ئه‌م حكومه‌ته كۆتاییپێهاتووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م میلله‌ته ئاماده نه‌بووه و ئاماده‌یش نییه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه چۆكدا بدات.
گوتیشی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه سه‌ردانی توركیای كردووه، پێشێلی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له كاتێكدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، خودی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندی یاوه‌ری به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته ناو ئه‌و دۆسیه‌یه و تاووتوێكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، كه پێویست بوو هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له گفتوگۆكان. له‌مه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و پرسه به سیاسی كراوه نه‌ك ته‌كنیكی، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بابه‌ته درێژه‌ی كێشاوه، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كان مه‌به‌ست بێت یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی ته‌كنیكی مه‌به‌ست بێت، ده‌بوو له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام روون بووه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه سیاسییه و ته‌كنیكی نییه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شاندی بۆ به‌غدا نارده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان دوای هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌ك، كێشه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌سته به‌و خواست و عه‌قڵییه‌ته‌ی چاوی له دووباره به‌ناوه‌ندكردنه‌وه‌ی عێراق و سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا عه‌قڵییه‌تێكی كوردی هه‌یه پشتوانی له‌و عه‌قڵییه‌ته عێراقییه ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 25ـی ئابی 2023 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه. گوتیشی، چوونی ئه‌و شانده تایبه‌ته به كاره‌كانی یاسای نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له یاسای بوودجه‌دا دروست بوو، روو نه‌داته‌وه، كه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنیشی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به‌تایبه‌ت بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزی 2023، رایگه‌یاند، هیچ شتێك نه‌ماوه تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی بۆ بنێرێته‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره رێككه‌وتنێكی له‌باره‌ی بوودجه و مووچه‌وه كردووه و هه‌موو جۆره پابه‌ندییه‌كی سه‌ری جێبه‌جێ كردووه، بۆیه ناردنه‌وه‌ی شاند بۆ به‌غدا نازانرێت له پای چی بێت؟ بۆیه هاتنی مووچه په‌یوه‌سته به راده‌ی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ریش ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی جیددی خۆی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی واتا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، عێراق داوای شتێك ده‌كات كه ناواقیعیی و نادادپه‌روه‌رییه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆی عێراق به‌گشتی 25 تریلیۆن بێت، داوای نیوه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا له پرسی بوودجه‌دا رێژه‌ی 12% و چه‌ند پۆینتێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان داناوه!