کەشناسی پلەی گەرمای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە 23/8/2023، ئاسمان  ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە 24/8/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی:41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 42  پلەى سیلیزى

کەرکوو: 45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران : 41  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 47  پلەى سیلیزى